بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پلاندانان تەئكیدیكردەوە: هاوكاری و وەڵامدانەوەی بەرز لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەیە و هیچ كێشەیەك نییە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا: كە نوێكردنەوە و رەوانەكردنی داتاكان بەردەوامە.
جێگری سەرۆكی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانان مەكی غازی عەبدوللەتیف محەمەدی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هاوكاری و وەڵامدانەوەی بەرز لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەیە و هیچ كێشەیەك نییە، ئاماژە بەوەشكرد: نوێكردنەوە و رەوانەكردنی داتاكان بەردەوامە، و بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچن.
رونیشیكردەوە: ئێستا 120 هەزار بژمێر لەسەر شەقامە، هەروەها لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنەكانەوە چاودێری دەكرێن كە وەزیری پلاندانان و وەزیری ناوخۆ سەرۆكایەتی دەكەن.