بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون بۆ ساڵی 2024 تەئكیدی لە ئاسانكاری بۆ ئەرك و جوڵەی هەموو ئەو كەسانەی كردەوە كە لە كاتی قەدەغەی هاتووچۆدا مۆڵەتیان پێدراوە.
لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی، ناردووە، دەڵێت: ئەرك و جووڵەی سەرجەم ئەو كەسانەی كە لەكاتی قەدەغەكردنەكەدا رێگەیان پێدراوە بۆ سووڕانەوە و ئەوانەی هەڵگری باجی دەرچوونن لەلایەن لیژنەی باڵای سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێكردن و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان، ئاسانكارییان بۆ كراوە لە قۆناقی قەدەغەی هاتووچۆدا.