بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ رۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی سەرماو بارانبارین دەكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سبەی پێنجشەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی باشوور نیمچە هەور و هەندێكجار هەور دەبێت، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكووریش نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی پەرشوبڵاو و بارانبارین لە ناوچەكانی باكوور و باشوور لە ڕۆژدا دەبارێت، هەندێكجاریش ڕەشەبا دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
ئاماژەی بەوەشكرد: پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ لە بەغدا و كەربەلای پیرۆز و دیوانیە و بابل و زیقار 26 و لە ئەنبار و سەڵاحەدین و كەركوك 23 و لە سلێمانی و هەولێر 20 و لە نەجەفی ئەشرەف و بەسرە 27 پلە دەبێت.
رونیشیكردەوە: رۆژی هەینی كەش و هەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت، هەروەها ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باكور. پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
راشیگەیاند: كەش و هەوای ڕۆژی شەممە نیمچە هەور دەبێت، وردە وردە ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور. پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوە دەبن و لە ناوچەی باكووریش كەمێك بەرز دەبنەوە.
جەختیشیكردەوە: رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كەشوهەوا وردە وردە ڕوون دەبێتەوە، لە ناوچەكانی ڕۆژئاواوە دەست پێدەكات، بۆ نیمچە هەور و هەندێكجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانبارین لە پاشنیوەڕۆدا لە چەند ناوچەیەكی وڵات بەتایبەتی لە ناوچەكانی باكور و باشوور، پلەكانی گەرما بەگشتی هاوشێوەن، و لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵات كەمێك نزمترن.
هاوكات دەستەی كەشناسی لە بەیاننامەیەكی تردا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، رایگەیاند: لە دووشەممەی داهاتووەوە بارستە هەوایەكی سارد تا زۆر سارد لە ڕۆژئاوا و باكووری ڕۆژئاوای وڵاتەوە روو لە وڵات دەكات.