شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی یارەڵا گەیشتە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی فیرقەی 7ی پیادە لە قائیم

ئەمنی
  • اليوم, 10:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری گەیشتنی وەفدێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەركانی سوپا فەریقی یەكەمی هێزە تایبەتەكان عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵای، بۆ كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی فیرقەی 7ی پیادە لە قائیم ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەركانی سوپا عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا، گەیشتە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی فیرقەی 7ی پیادە لە قائیم.
    ئاماژەی بەوەشكرد: یاریدەدەری سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەی هێزە زەمینییەكان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی یاوەری یارەڵا بوون، و رونیشیكردەوە: ئامانجی سەردانەكە ڕووپێویكردنی كەرتی سنوورییە لە قائیمەوە تا شەنگال.