وەزیری پلاندانانى کوردستان: پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان بۆ عێراق زۆر گرنگە

ناوخۆ
  • 20-11-2024, 10:12
  • +A -A

    هەولێر - INA - ئیڤان ناسر
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان دار ڕەشید، تەئكیدیكردەوە: پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوان بۆ عێراق زۆر گرنگە.
    رەشید لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، ڕایگەیاند: پڕۆسەی سەرژمێری زۆر گرنگە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، و ئەو زانیارییانەی كە لە پرۆسەی سەرژمێرییەوە دەستمان دەكەوێت زۆر گرنگ و وردن، و وتیشی: ئەوانەی لە ڕۆژانی 20 و 21 ناویان تۆمار دەكرێت، دانیشتووی ناوچە ڕەسەنەكانن، و لەگەڵ دەستەی ئامار لە كوردستان كاردەكەین بۆ ئەوەی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان سەربكەوێت.
    رەشید سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ و دەسەڵاتی ئامار دەكات بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو كێشە تەكنیكیانەی كە ڕووبەڕووی پڕۆسەی سەرژمێری بوونەوە، و وتیشی: ئەو ناوچانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا كێشەیەكی تەكنیكی تێدا ڕوویدا، بۆ 20 و 21 چارەسەركرا دوای دەستێوەردانی دوێنێی پارێزگاری كەركوك، كێشەی هاووڵاتیان لەوێ چارەسەر كرا.
    لای خۆیەوە سەرۆكی دەستەی ئاماری كوردستان سیروان محەمەد، لە میانی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا، رایگەیاند: ژوورێكی ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی پارێزگاكانی كوردستان پێكهێنراوە، و بەردەوام دەبێت تا پڕۆسەی سەرژمێری دەكرێت تەواو بووە.
    محەمەد داواشی لە هاوڵاتیان كرد هاوكاری لەگەڵ تیمەكانی سەرژمێری بكەن و لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە، ڕوونیشیكردەوە: هێڵێكی گەرم دانراوە بۆ وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارەكانیان.