سەرۆک وەزیران لە سەرژمێری گشتی دانیشتواندا زانیارییەکانی خۆی دەخاتەڕوو

سیاسی
  • 20-11-2024, 09:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، زانیاریەكانی خۆی لە سەرژمێری گشتی دانیشتواندا خستەڕوو.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، زانیاریی پێویستی سەبارەت بە خۆی و خێزانەكەی دابینكرد، كاتێك پێشوازی لە تیمی سەرژمێری دانیشتوانی گشتی كرد.
    سودانی ئاماژەی كرد: بە جەختكردنەوە لەسەر هاوكاریكردنی هەموو هاوڵاتیان لەگەڵ تیمەكانی سەرژمێری گەڕۆك، و پێدانی زانیاری دروست و ورد، ئەمەش بەهۆی گرنگی داتابەیسی دەرەنجامی و ڕۆڵی یەكلاكەرەوەی لە پلانەكانی گەشەپێدان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكان.
    تەئكیدیشیكردەوە: لە ڕۆڵی دیاری تاكەكان و پێكهاتەكان و دەزگاكانی حكومەت لە سەرخستنی سەرژمێرییەكە، هاوكات جەختیكردەوە: پێویستە گرنگی بەو دەنگۆیانە نەدرێت كە هەڵگری درۆ و چەواشەكارین، و نابێت هەوڵی پووچەڵكردنەوەی ئەم هەنگاوە زانستییە بنیاتنەرە بدرێت كە بۆ داهاتووی نەوەكانمان یەكلاكەرەوەیە.