وەزیری پلاندانان: سەرژمێری دانیشتوان بەشداری لە دەستەبەری دادپەروەری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان دەكات

ناوخۆ
  • 20-11-2024, 09:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد عەلی تەمیم، تەئكیدیكردەوە: كە سەرژمێری دانیشتوان بەشداری لە دەستەبەركردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و ئابووری و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان دەكات، داواشی لە هەموو عێراقییەكان كرد كە هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری بكەن بە پێشوازیكردن و پێدانی داتای دروست.
    وەزارەتی پلاندانان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد عەلی تەمیم، كاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دەستپێكردنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاگەیاند و تا كۆتایی سبەی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
    وەزیر داواشی لە هەموو عێراقییەكان كرد كە هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری بكەن بە پێشوازیكردن و پێدانی داتای دروست، چونكە گرنگی هەیە لە داڕشتنی داهاتووی عێراقدا.
    وەزیری پلاندانان جەختیكردەوە: كە سەرژمێری نوێنەرایەتیەكی گرنگی ناوازە دەكات، چونكە بەشدار دەبێت لە دەستەبەركردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و ئابووری و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە هەموو بوارەكاندا.
    هاوكات وەزیر ڕۆڵی دەزگا ئەمنییەكان، تیمە مەیدانییەكان، و بژمێرەكانی بەرز نرخاند، كە ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕن لە سەركەوتنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان. هەروەها ڕۆڵی پارێزگارەكان، سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان، و موختارەكانی بەرز نرخاند لە پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی وەزارەتی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان.