بەغداد – ا ه ع موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاوە پێگەیشت. بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی موقتەدا سەدر، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی پیرۆزی لە موقتەدا سەدر كردوە لەگەڵ بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەلایەن هاوپەیمانی سائیرینەوە لە هەڵبژاردنی 2018ی ئەنجومەنی نوێنەران، هاوكات ئامادەیی خۆشی نیشاندا هاوكاری عێراق بكات. لای خۆیەوە موقتەدا سەدر سوپاسی ئەردۆغانی كرد و رایگەیاند خوازیارە عێراق پەیوەندی باشی لەگەڵ تەواوی وڵاتانی دراوسێ بەگشتی و توركیا بە تایبەتی هەبێت كە رۆڵێكی گرنگی لە ناوچەكەدا هەیە بەمەستی چارەسەركردنی تەواوی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەرێی گفتوگۆ و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەر دوو گەل".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات