بەغداد - INA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراق دەستیپێكرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 20/11 سەرژمێری گشتی دانیشتوانی ساڵی 2024 لە سەرتاسەری عێراق دەستیپێكرد.
دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانان دووپاتیكردەوە: كە لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوان لە كاتژمێر 7ی بەیانی تا نیوەی شەو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەست پێدەكات، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە بژمێرەكان 3 جار سەردانی هەر ماڵێك دەكەن بۆ تەواوكردن و پشتڕاستكردنەوەی داتاكان.
دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی پلاندانان هۆكاری خستنەڕووی هەندێك كاڵای لە فۆڕمی سەرژمێری گشتیدا ڕوونكردەوە،و هاوكات دووپاتیكردەوە: فۆڕمی سەرژمێری ئەو ناوچانە دەستنیشان دەكات كە پێویستیان بە خزمەتگوزاری زیاترە و پێویستیان بە هەوڵی خزمەتگوزاری هەیە.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە وەزارەتی پلاندانان عەلی عریان ساعدی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرژمێری گشتی دانیشتوان ڕێگایەكە بۆ گەشەپێدان لە پێناو پێشخستنی مرۆڤایەتی، و لۆژیكی و عەقڵانی نییە سەرژمێری لەپێناو سەپاندنی باج وەك هەندێك دەڵێن.
ئاماژەی بەوەشكرد: بوونی هەندێك كاڵای بەردەوام لە فۆڕمی سەرژمێریدا بۆ دیاریكردنی چینەكانی كۆمەڵگا و باری ئابووری و پێوانەكردنی ئاستی خۆشگوزەرانی و هەژارییە لە هەر بوارێكی دیاریكراودا، بۆ پێشكەشكردنی ئەم خزمەتگوزاریانە لەو بوارە پەیوەندیدارانەی كە پێویستیان بە خزمەتگوزاری هەیە وەك لە فۆڕمی سەرژمێریدا دیاری كراوە.