فەرماندەی گشتی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەكات و چەند ڕێنماییەك دەردەكات

ئەمنی
  • 19-11-2024, 22:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد.
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان لیوا یەحیا رەسوڵ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد، و تیادا پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی باس كران.
    بە گوێرەی بەیاننامەكە، لە میانی دیدارەكەدا ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە پێداگری لەسەر ڕەتكردنەوەی عێراق لەو سكاڵایە كرد كە لە لایەن دەسەڵاتدارانی قەوارەی زایۆنی كە دژی عێراق ئاراستە كراوە، و جەختیشیكردەوە: كە ئەم تۆمەتانە لە بیانوویەك زیاتر نین كە ئامانج لێی ڕەوایەتیدانە بە دەستدرێژییەكی پلان بۆ داڕێژراو بۆ سەر عێراق لەلایەن ئەو دەسەڵاتدارانەوە، لە چوارچێوەی هەنگاوێكی نوێدا بە ئامانجی فراوانكردنی بازنەی ململانێی ناوچەیی.
    رونیشیكردەوە: ئەنجوومەنەكە هەڵوێستی حكومەتی عێراقی نوێكردەوە، كە پێشتر چەندین جار ڕایگەیاندبوو، بڕیاری ئاشتی و شەڕ تەنها لە دەسەڵاتی حكومەتی عێراقدایە، هەروەها بەردەوامە لە ڕێوشوێنەكانی بۆ ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ دەستپێكردنی هەر هێرشێك، و پێشتریش بووەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ئەو چەكانەی كە مەبەست لێی هەڵدانین، و بە شێوەیەكی یاسایی بەدوای هەر كەسێكدا دەگەڕێت كە بەشداری بكات لەو جۆرە چالاكییانە كە هەڕەشە لە ئاسایش و یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەن.
    ئاشكراشیكرد:  حكومەت پێیوایە عێراق ڕۆڵێكی بنچینەیی هەیە لە وەستان لە پاڵ براكانی لە وڵاتانی هێرشكراوەوە، لە چوارچێوەی ئەركی ڕەوا و ئەخلاقیی پێشكەشكردنی پاڵپشتی مرۆیی و سیاسی و یاسایی و كاركردن بۆ سنوورداركردنی دەسەڵاتدارانی قەوارەی داگیركەر، و ڕاگرتنی دەستدرێژی لە ڕێگەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان، بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامی دەسەڵاتدارانی ئەو قەوارەیە لە پێشێلكردنی بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە  داوای ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەكان و ڕاگرتنی چالاكییە سەربازییەكان دەكەن، و جەختیشیكردەوە: تۆمەت و كردەوەكانی ئەم دواییەی دەسەڵاتدارانی ئەو قەوارەیە پەرەسەندنێكی مەترسیدار و هەوڵدانە بۆ دەستكاریكردنی بیروڕای گشتی نێودەوڵەتی بۆ پاساودانی دەستدرێژی و تێكدانی هەوڵەكان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و زیادكردنی مەترسی فراوانبوونی ململانێكان لە ناوچەكەدا.
    هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، عێراق پابەندبوونی خۆی بە یاسا نێودەوڵەتییەكان و میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتدەكاتەوە، هەروەها بە توندی ئیدانەی هەڕەشەكانی دەسەڵاتدارانی ئەو قەوارەیە دەكات، كە ئامانجیان ناسەقامگیركردنی ناوچەكەیە، و داواش لە هەموو لانەكان دەكات پەرەسەندن ڕەتبكەنەوە و ئەولەویەت بدەن بە گفتوگۆ و پابەندبوون بە پرەنسیپەكان لە یاسای نێودەوڵەتی.
    لەبەر ڕۆشنایی ئەم پێشهاتانە ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمانەی خوارەوەی پەسەند كرد:
    1- ئاڕاستەكردنی وەزارەتی دەرەوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە لە كۆڕبەندی نەتەوە یەكگرتووەكان و نێودەوڵەتی و لەبەردەم ئۆرگانەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و گرتنەبەری هەموو هەنگاوێكی پێویست، بەگوێرەی بنەماكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان، بۆ پاراستنی مافەكانی عێراق و ڕێگریكردن لە هەڕەشە شەڕانگێزەكانی ئەو قەوارەیە.


    2- داواكردن لە كۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبی هەڵوێستێكی پتەو و یەكگرتوو بگرێتەبەر لە بەرامبەر هەڕەشەكانی دەسەڵاتدارانی قەوارەی داگیركەر، لەوانەش ڕێوشوێنی پراكتیكی لەسەر بنەمای یەكێتی چارەنووس و بەرگری هاوبەش.


    3- داواكردن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ تاوتوێكردنی ئەو سكاڵایانەی كە كۆماری عێراق پێشكەشی كردووە، (سكاڵای ژمارە ABM/1/185 لە بەرواری 14/8/2024، و ئەو سكاڵایانەی لە مانگی تشرینی یەكەمی 2024 پێشكەش كراون)، دژی دەسەڵاتدارانی قەوارەی داگیركەر، و گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ دڵنیابوون لە بەدەستهێنانی سەقامگیری و ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.


    4- داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا و ڕێگریكردن بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی قەوارەی داگیركەر، هەروەها كاركردن بۆ لێپرسینەوەیان لە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بڕیارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.


    5- دەركردنی بڕیارنامەیەك لە چوارچێوەی بەشی حەوتەم بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ لە سەرتاسەری ناوچەكە، جوڵەی یەكلاكەرەوە بۆ وەستاندنی دوژمنایەتیەكان، و ڕێگریكردن لە هەر لایەنێك لە دەستپێكردنی كردەوەی شەڕانگێزی یان پاساودانی لە ڕێگەی تۆمەتی درۆوە.


    6-  ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ عێراق، لە ڕێگەی گفتوگۆی ئەمنی و سەربازی لە چوارچێوەی بەشی سێیەمی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، بۆ ئەوەی هەنگاوی كاریگەر بنێن بۆ ڕێگریكردن لە دەسەڵاتدارانی قەوارەی داگیركەر هەروەها داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەندام دەكات سنوورداركردنی ئەم هەڕەشانە و سنوورداركردنی فراوانبوونی شەڕەكە.


    هاوكات لیوا رەسوڵ تەئكیدیكردەوە: كە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كۆمەڵێك ڕێكاری ئەمنی ئاڕاستە كرد كە دیارترینیان بریتین لە:
    1- هێزە چەكدارەكانمان و هەموو دەزگا ئەمنییەكان ڕێگری دەكەن و لێپێچینەوە لە هەر چالاكیەكی سەربازی لە دەرەوەی چوارچێوەی كۆنترۆڵی دەوڵەت دەكەن.
    2- وەزارەتی ناوخۆ ئەو ڕێنمایانەی لە كۆبوونەوەكانی پێشوو دەرچووە چالاك دەكات، پلانی فریاگوزاری بەگوێرەی قەبارەی مەترسییەكە ئامادە دەكات، هەروەها دڵنیایی دەدات لە خۆپارێزی تەواو بۆ پێداویستییە ئەمنییەكان.
    3- بەهێزكردنی سنووری ڕۆژئاوای عێراق لە ڕێگەی چالاكی چڕ و جێگیركردنی خێرا و پەرەپێدانی پلانی پێویست و كاركردن بۆ دروستكردن و دەستەبەركردنی قووڵایی ئەمنی كاریگەر.
    4- فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی پێداویستییەكانی پاراستنی ئاسمانی بۆ ئاسمانی عێراق مسۆگەر دەكات، هەروەها بۆ ئامانجە گرنگ و كاریگەر و گرنگەكان لە ناوخۆدا.
    5-  فەرماندە مەیدانییەكان بەرپرسیارێتی هەر پێشێلكارییەكی ئەمنی لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیدا هەڵدەگرن كە دەتوانێت ئاسایشی وڵات بخاتە مەترسییەوە.
    6-  دەزگای هەواڵگری شیكاری و چاودێری و بەدواداچوون بۆ هەر چالاكیەكی ئاسمانی دوژمنكارانە یان ئامانجكردنی زەمینی و بەدواداچوون بۆ ئەو كەسانە دەكەن كە دەستیان پێكردووە، هەروەها ڕاپۆرتی هەواڵگری دەستبەجێ لەسەر هەموو ئەو شتانە پێشكەش دەكەن كە دەكەوێتە چوارچێوەی كار و پسپۆڕی هەواڵگرییان.