سەرۆكایەتییەكان پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەسەر هاوتا عومانییەكەیدا دەكەن

سیاسی
  • 19-11-2024, 21:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و وەزیران و نوێنەران پیرۆزباییان لە گەلی عێراق كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەسەر هاوتا عومانییەكەی لە پاڵاوتنەكانی ئاسیادا.
    سەرۆك وەزیران لە تویتێكدا - كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئێمە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلەكەمان و هاندەرانی وەرزش دەكەین بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەسەر هەڵبژاردەی عومانی برا، لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد: هیوادارین سەركەوتنەكە ببێتە هاندەرێك بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باش لە یارییەكانی داهاتوودا، و بەدەستهێنانی خۆشی سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی، هەروەها تەئكید لە پشتگیری بەردەواممان بۆ تیپەكە و ستافی ڕاهێنەرایەتیمان لەم ئەركە نیشتمانییەدا دەكەینەوە.
    هەروەها سەرۆك عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید پیرۆزبایی سەركەوتنەكەی كرد. 
    سەرۆك كۆمار لە پۆستێكی لەسەر پلاتفۆرمی  (ئێكس) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بە دواداچوونی بۆ كردووە، ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیمان دەكەین بۆ سەركەوتنی گرنگ بەسەر هاوتا عومانییەكەی لە پرۆسەی پاڵاوتن بۆ مۆندیال .
    هاوكات مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە پۆستێكیدا لە پلاتفۆرمی ئێكس، كە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە، راگەیاند:  پیرۆزە لە ئێوەی یاریزانان ئێوە سەلماندتان كە ئێوە عێراق و گەلەكەی بەرجەستە دەكەن، وە ئاهەنگی تریش بەدوای خۆیدا دێت بۆ تیپەكەمان بە تایبەتی و بۆ عێراقەكەمان بە گشتی ئەم خۆشییەی ئێمە بە بۆنەی تۆپی پێی نیشتیمانیمانەوە بردنەوەی تیپەكە بەسەر هەڵبژاردەی عومانی برای لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالدا دڵخۆشی هەموو عێراقە، و شادی هەموو عێراقییەكانە.
    هەروەها موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان كرد بەسەر هاوتا عومانیەكەیدا، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و هاندەرانی تۆپی پێ دەكەین بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانییەكەمان بەسەر هاوتا عومانییەكەیدا، لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026.