سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەسەر هاوتا عومانییەکەی 

سیاسی
  • 19-11-2024, 21:10
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەسەر هاوتا برا عومانییەكەی، لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026.
    سودانی لە تویتێكدا - كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئێمە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلەكەمان و هاندەرانی وەرزش دەكەین بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەسەر هەڵبژاردەی عومانی برا، لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد: هیوادارین سەركەوتنەكە ببێتە هاندەرێك بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باش لە یارییەكانی داهاتوودا، و بەدەستهێنانی خۆشی سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی، هەروەها تەئكید لە پشتگیری بەردەواممان بۆ تیپەكە و ستافی ڕاهێنەرایەتیمان لەم ئەركە نیشتمانییەدا دەكەینەوە.