پلاندانان: فۆڕمی سەرژمێری ئەو ناوچانە دیاریدەكات كە پێویستیان بە خزمەتگوزارییە

ناوخۆ
  • اليوم, 21:00
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پلاندانان هۆكاری خستنەڕووی هەندێك كاڵای لە فۆڕمی سەرژمێری گشتیدا ڕوونكردەوە،و هاوكات دووپاتیكردەوە: فۆڕمی سەرژمێری ئەو ناوچانە دەستنیشان دەكات كە پێویستیان بە خزمەتگوزاری زیاترە و پێویستیان بە هەوڵی خزمەتگوزاری هەیە.
    بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە وەزارەتی پلاندانان عەلی عریان ساعدی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرژمێری گشتی دانیشتوان ڕێگایەكە بۆ گەشەپێدان لە پێناو پێشخستنی مرۆڤایەتی، و لۆژیكی و عەقڵانی نییە سەرژمێری لەپێناو سەپاندنی باج وەك هەندێك دەڵێن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بوونی هەندێك كاڵای بەردەوام لە فۆڕمی سەرژمێریدا بۆ دیاریكردنی چینەكانی كۆمەڵگا و باری ئابووری و پێوانەكردنی ئاستی خۆشگوزەرانی و هەژارییە لە هەر بوارێكی دیاریكراودا، بۆ پێشكەشكردنی ئەم خزمەتگوزاریانە لەو بوارە پەیوەندیدارانەی كە پێویستیان بە خزمەتگوزاری هەیە وەك لە فۆڕمی سەرژمێریدا دیاری كراوە.