ساعدی: سەرژمێری دانیشتوان گەرەنتی دابەشكردنی سەرچاوە و خزمەتگوزارییەكان بەپێی بنەما دادپەروەرەكان دەكات

سیاسی
  • 19-11-2024, 19:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی پشتیوانی دەوڵەت پەرلەمانتار مورتەزا ساعدی، تەئكیدیكردەوە: كە سەرژمێری دانیشتوان گەرەنتییەك بۆ دابەشكردنی سەرچاوە و خزمەتگوزارییەكان لە نێوان پارێزگاكان بەپێی بناغە دادپەروەرەكان دابین دەكات.
    ساعدی لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێكس) ڕایگەیاند: لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا گەورەترین سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە سەرجەم ناوچە و شارەكانی عێراق ئەنجام دەدرێت، بەو پێیەی ئەم پرۆسەی گرنگە ئامانجی داڕشتنی پلان و ستراتیژی داهاتووە بۆ پڕۆژەكە، بەو پێیەی پایەی گەشەپێدانە و بەشدارە لە سەركەوتنی ئەم هەوڵە نیشتمانییە گەورەیە كە نەخشەی عێراق دەكێشێت و چەندین كێشە چارەسەر دەكات، جگە لەوەش گەرەنتی دابەشكردنی سەرچاوە و خزمەتگوزارییەكان لە نێوان پارێزگاكان بەپێی بنەما دادپەروەرەكان دەكات.
    ساعدی رونیشیكردەوە: سەرژمێرییەكە دەبێتە هۆی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگا جیاوازەكاندا، و پاڵنانی بەرەو گەشەپێدان و گەشەكردن لە هەموو بوارەكاندا، داواشی لە هەموو كەسێك (خەڵك، دامەزراوەكان، و دەزگا ئەمنییەكان) كرد كە هاوكاری ئەو تیمانە بكەن كە لەپرۆسەكەدا كاردەكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمەڵێك خاڵی ئەرێنی لەم سەرژمێرییەدا تۆماركراون، كە بریتین لە:
    1- زانینی ڕێژەی هەژاری و نەخوێندەواری و ڕێژەی لەدایك بوون و مردن.
    2- شارەزایی هەبێت لەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەشی كۆمەڵگا دەكرێت، وەكو كارەبا و ئاو.
    3- زانینی ژمارەی كرێكارانی عێراقی و بیانی.
    4- دابەشكردنی سامانی نیشتمانی بە دادپەروەرانە و دابەشكردنی هەلی كار بۆ گەنجان، وەك گرێبەستی پارێزگاكان و دامەزراندنی وەزاری.
    5- پێدانی پشكێكی دادپەروەرانە لە بودجە بەو پارێزگایانەی زۆرترین زیانیان لێكەوتووە.
    ساعدی ستایشی، هەوڵە ناوازەكانی حكومەت، وەزارەتی پلاندانان، و دەستەی سیستەمی ئامار و زانیاری كرد بۆ ماندووبوونیان و هەوڵەكانیان بۆ سەرخستنی ئەم تاقیكردنەوە، كە لە دوایین سەرژمێری گشتگیرەوە لە ماوەی 37 ساڵدا ئەنجام نەدراوە، و وتیشی: لەو كاتەوە تامەزرۆی ئەنجامدانی ئەم سەرژمێرییە گرنگە بووین، بەهۆی سوود و ئەرێنییەكانی لە قۆناغەكانی داهاتوودا.