عەبادی: سەرژمێری دانیشتوان كۆڵەكەیەكی گرنگە بۆ باشتركردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە خەڵك دەكرێت

سیاسی
  • 19-11-2024, 18:55
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر حەیدەر عەبادی، داوای لە هاووڵاتیان و بەرپرسان كرد، بەشداری بكەن و سەرژمێری عێراق سەركەوتوو بكەن،  چونكە سەرژمێری كۆڵەكەیەكی گرنگە بۆ باشتركردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە خەڵك دەكرێن.
    عەبادی لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێكس) كە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بە دواداچوونی بۆ كردوە، ڕایگەیاند: بە توندی داوا لە هاوڵاتیان و بەرپرسانی بەشەرەف دەكەم بەشداری بكەن و بەڕێوەچوونی سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق سەركەوتوو بكەن، بە دابینكردن و پێدانی زانیاری دروست و ووردی دوور لە هەر ترسێك یان حیساباتێكی تەسك.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرژمێری كە بە شێوەیەكی دروست جێبەجێ دەكرێت، ڕەزامەندییەكی پێویست و چارەنووسسازە بۆ گەشەپێدانی وڵات بەپێی داتای ڕاستەقینە و ورد، هەروەها كۆڵەكەیەكی گرنگە بۆ باشتركردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە خەڵك دەكرێن.
    وتیشی: ئامانج بریتیە لە گەل و خزمەتكردنیان و پەرەپێدانیان و پێشخستنیان.