بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆدا

سیاسی
  • 19-11-2024, 18:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجوومەنی وەزیران لە 47ەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، كە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، كۆمەڵێك بڕیاری لەسەر بابەتەكانی بەرنامەی كارەكەی دەركرد، لەوانە پەسەندكردنی دانانی 8 بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتە جیاوازەكان و ڕەزامەندی بۆ كردنەوەی دەرگای بەخشینی خۆبەخشانە بۆ سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی دەوڵەت، بۆ پاڵپشتی غەززە و لوبنان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكایەتی چل و حەوتەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد، و تیایدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی وڵات تاوتوێ كران، و فایلە گرنگەكانی بوارە جیاوازەكان و پێشكەوتنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت لەگەڵ ئەولەویەتەكانی كاركردنی گفتووگۆیان لەبارەوە كرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە چوارچێوەی پشتیوانی فەرمی و جەماوەری بۆ گەلەكەمان لە غەززە و لوبنان، و بەمەبەستی دابینكردنی كەرەستەی فریاگوزاری پێویست بۆیان، لەبەر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە سەختەی كە تێیكەوتوون، و لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەت بۆ هاندانی كار و دەستپێشخەرییە خۆبەخشییەكان، ئەنجومەنی وەزیران دەنگی دا لەسەر كردنەوەی دەرگای بەخشینی خۆبەخشانە بۆ سەرجەم فەرمانبەران و لقەكانی دەوڵەت، بە لێبڕینی لەسەدا (1) لە مووچە و دەرماڵە و مووچەی خانەنشینی، بۆ ئەوانەی ئارەزووی دەكەن، ئەو بڕە پارەیە بە یەكسانی دەخرێتە سەر حسابی پاڵپشتی غەززە و لوبنان، یان بەپێی ئەو ئەولەویەتانەی سەرۆك وەزیران دیاریی كردووە، بەمەرجێك ئەم بڕیارە لە 1ی كانوونی دووەمی 2024ەوە دەست پێبكات جێبەجێ بكرێت.
    ئاشكراشیكرد: ئەنجومەن بابەتەكانی لە بەرنامەی كاردا لەبەرچاو گرت و بڕیاری پێویستی لەبارەیانەوە دا. لە بەدواداچوون بۆ كاروباری كەرتی كشتوكاڵ و چەسپاندنی ئاسایشی خۆراك، و لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر وەرگرتنی بەرهەمی برنجی وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەو ناوچانەی كە لە دەرەوەی پلانی كشتوكاڵی بۆ ساڵی 2024 دەچێنرێن.
    رونیشیكردەوە: وەك دادپەروەری حكومەت بەرامبەر بۆ كرێكارانی كەرتی نەوت، و بەمەبەستی بەدەستهێنانی شایستە یاساییەكانیان كە گەرەنتی كراوە، ڕەزامەندی لەسەر دەركردنی كۆمپانیا نەوتییەكانی سەر بە وەزارەتی نەوت بە ئازادكردنی لەسەدا (50)ی قازانجی فەرمانبەران ئەگەر فەرمانگەی فیدراڵی لە چاودێری دارایی بەیاننامە داراییەكانیان پەسەند دەكات، بەبێ پابەندبوون بەو شتانەی كە لە ڕێنماییەكانی ئاسانكاریدا هاتووە، جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ سێ ساڵی دارایی (2023 - 2024 - 2025)، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (34)ی ڕێنماییەكانی پێشوو ، و مامەڵەكردنی وەزارەتی دارایی لەگەڵ پرسی قەرزەكانی كۆمپانیاكانی پێشوو؛ بۆ ئەوەی بتوانێت پشكی گەنجینەی گشتی بدات، بە مەرجێك دەستەی بەڕێوەبەری كۆمپانیاكان بەرپرسیارێتی وردی و یەكپارچەیی داتا و ڕێكارەكان لە ئەستۆ بگرێت.
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە ئەنجومەنی وەزیران چەندین بڕیاری تری لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیدا پەسەند كردووە.