سەرۆك وەزیران: عێراق رەتیدەكاتەوە بچێتە ناو شەڕ و هەڵوێستیشی نەگۆرە بۆ  دابینكردنی یارمەتی بۆ هەردوو گەلی فەڵەستین و لوبنان

سیاسی
  • 19-11-2024, 17:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لەسەر ڕەتكردنەوەی عێراق بۆ چوونەناو شەڕ كردەوە و دووپاتیشیكردەوە: كە هەڵوێستی عێراق لە دابینكردنی یارمەتی بۆ هەردوو گەلی فەلەستین و لوبنان نەگۆڕە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكایەتی چل و حەوتەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد، و تیایدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی وڵات تاوتوێ كران، و فایلە گرنگەكانی بوارە جیاوازەكان و پێشكەوتنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت لەگەڵ ئەولەویەتەكانی كاركردنی گفتووگۆیان لەبارەوە كرا.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوونی بۆ پێشهاتەكان و بارودۆخی ناوچەكە كرد، سەرۆك وەزیرانیش جەختیكردەوە: ئەو نامەیەی قەوارەی زایۆنی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكانی ناردووە بیانوویەك و بەهانەیەكە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر عێراق و بۆ بەدەستهێنانی هەوڵە بەردەوامەكانی قەوارەكە بۆ فراوانكردنی شەڕ لە ناوچەكەدا.
    دووپاتیشیكردەوە: عێراق ئەو هەڕەشانە ڕەتدەكاتەوە، هەروەها بڕیاری شەڕ و ئاشتی بڕیارێكە لە دەستی دەوڵەتی عێراق، و هیچ لایەنێكیش بۆی نییە دەست بەسەر ئەو مافەدا بگرێت، ئاماژەشی كرد بە ڕەتكردنەوەی عێراق بۆ چوونە ناو شەڕەكە، لە هەمانكاتدا بەردەوامە لە هەڵوێستی پرەنسیپی خۆی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕەكە و داوای فریاگوزاری بۆ گەلانی فەلەستین و لوبنان دەكات.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كردووە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەنجام بدرێت، بۆ بەدواداچوونی پێشهاتەكان و تەئكیدكردنەوە لە هەڵوێستی عێراق.