مەشهەدانی جەخت لە گرنگی رۆڵی روسیا دەكاتەوە لە پاڵپشتیكردنی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی

سیاسی
  • 19-11-2024, 16:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، جەختیكردەوە: لە گرنگی ڕۆڵی روسیا لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لە نوسینگەی خۆی پێشوازیكرد لە باڵیۆزی روسیای فیدراڵ لە عێراق ئەلبروس كوتراشیڤ، و لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی بەهێزكردنیان كرد لە بوارە جیاوازەكاندا.
    مەشهەدانی جەختیكردەوە: لە گرنگی رۆڵی ڕووسیا لە پاڵپشتیكردنی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، و تەئكیدیشیكردەوە: لە پێویستی بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەل.
    ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق پاڵپشتی لە هەوڵەكان دەكات بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا و ئەو شەڕانەی ناوچەكە وێران دەكەن، داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد دەستوەردان بكات بۆ كۆتاییهێنان بەو ململانێیانە.
    لای خۆیەوە باڵیۆز كوتراشیڤ، ستایشی قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان عێراق و ڕووسیای كرد، و ئامادەیی وڵاتەكەشی دەربڕی بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەشداریكردنی كاریگەری لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و گەشەپێدان لە عێراق.