پلاندانان:عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەكان ستانداردە نێودەوڵەتییەكان لە سەرژمێری گشتیدا جێبەجێ دەكات

ناوخۆ
  • اليوم, 16:36
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پلاندانان تەئكیدیكردەوە: عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان ستانداردە نێودەوڵەتییەكان لە سەرژمێری گشتیدا جێبەجێ دەكات.
    وتەبێژی وەزارەتەكە عەبدولزەهرە هنداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەیەكی ڕاوێژكاری نێودەوڵەتی هەیە كە لەلایەن سندوقی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان پێكهێنراوە، كە گروپێكی نوخبەی لە پسپۆڕانی باڵای ئامار و سەرژمێری لەخۆدەگرێت، ئەركیان چاودێریكردنی كوالیتییە لە كاركردن و دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان لە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیدا.
    هنداوی ئاماژەی بەوەشدا: هەماهەنگییەكی ئاست بەرز لە نێوان وەزارەتی پلاندانان بە نوێنەرایەتی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی  لەگەڵ سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان هەیە، سەبارەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان، بەو پێیەی ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كە خەمی بەدواداچوون بۆ سەرژمێری دانیشتووان لەسەر ئاستی جیهان و جێبەجێكردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان لەم لایەنەدا هەیە.
    رونیشیكردەوە: لیژنەیەكی تایبەت پێكهێنراوە كە هەماهەنگی لەگەڵ سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات، كە گروپێكی نوخبەی پسپۆڕانی عێراقی تایبەتمەند لە بواری سەرژمێری دانیشتوان لەخۆدەگرێت، هەروەها بەدواداچوون بۆ كۆنترۆڵكردنی داتا و ڕێكارەكان بۆ گشتی سەرژمێری دانیشتوان، جەختیشیكردەوە: بەكارهێنان و پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان لەلایەن عێراقەوە هەیە.