بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، كوتلەی نەهجی نیشتمانی لە پەرلەمان داوای لە هاووڵاتیان كرد كە چالاكانە بەشداری سەرژمێری دانیشتوان بكەن.
سەرۆكی كوتلەی نەهجی نیشتمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەحمەد تەها روبەیعی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: پێویستە هەموو عێراقییەكان بەشێوەیەكی كارا بەشداری سەرژمێری گشتی دانیشتوان بكەن كە سبەینێ چوارشەممە ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ پێویستی پێدانی زانیاری دروست و ، ئەمەش بەهۆی ئەو شایستە و دادپەروەرییەی كە سەرژمێریەكە بۆ هاووڵاتیان و ئەو شارانەی تێیدا دەژین بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
جەختیشیكردەوە: لە گرنگی سەرژمێری دانیشتوان، كە ئامانجی دروستكردنی داتابەیسێكی وردە كە هاوكار دەبێت لە داڕشتنی پلانی گەشەپێدانی دادپەروەرانە بۆ پارێزگا و قەزا و ناحیە و گەڕەكەكان، سەرباری سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بە دابەشكردنی كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان بەپێی ڕێژەی دانیشتوان و ئاستی هەژاری و نیشاندەری كردەیی كە سەرژمێرییەكە ئاشكرای دەكات.
ناوبراو، سەرژمێری دانیشتووان بە دەرفەتێكی مێژوویی بۆ عێراق بە گشتی و ناوچە بێبەشەكان بەتایبەتی وەسف دەكات، بەو پێیەی حكومەتی ناوەندی و خۆجێی پابەند دەكات بە دابەشكردنی سامان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە و داڕشتنی پلانی ستراتیژی ئابووری و خزمەتگوزاری، و هۆشداریشیدا، كە خۆتان بە دووربگرن لە گوێگرتن لەو كەسانەی كە دەلەرزن و گومانیان لە گرنگی سەرژمێری هەیە، چونكە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی مافەكان و تێكەڵكردنی كارتەكان.