بەغداد -INA
ئەمڕۆ سێشەممە، تیمی ڕاگەیاندنی حكومی جەختی لە گرنگی سەرژمێری گشتی دانیشتوان كردەوە و ئاماژەی بەوەشدا: كە هەموو داتاكانی سەرژمێری پارێزراون و تەنها بۆ مەبەستی ئاماری بەكاردەهێنرێن.
وتەبێژی تیمی ڕاگەیاندنی حكومی حەیدەر مەجید، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون نوێنەرایەتی ڕێوشوێنێكی نیشتمانی گرنگ دەكات، و وتیشی: هەموو داتاكانی هاووڵاتیان بە تەواوی پارێزراون و تەنها بۆ مەبەستی ئاماری بەكاردێن.
رونیشیكردەوە: دڵنیابوون لە سەركەوتنی پڕۆسەی سەرژمێری پەیوەستە بە بەشداریی كارای هاووڵاتیان، بە پێدانی زانیاریی پێویست بە وردی و شەفافی، لەوانەش ژمارەی ئەندامانی خێزان و ئامادەكردنی بەڵگەنامەی ناسنامەی فەرمی پەسەندكراو.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە سەرژمێرییەكەدا داتای ورد لەسەر قەبارەی دانیشتوان و دابەشبوونە جوگرافییەكەی بۆ وەزارەتی پلاندانان دەخرێتە بەردەست، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە داڕشتنی پلانی ستراتیژی بۆ گەشەپێدانی ئابووری و كۆمەڵایەتی، جگە لە دەستنیشانكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكان بۆ خزمەتگوزارییەكان لە كەرتە جیاوازەكاندا.
سبەی چوارشەممە، سەرژمێری گشتی دانیشتوانی لە عێراق دەست پێدەكات و سەرجەم پارێزگاكان دەگرێتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە، كە ئامانجی دابینكردنی داتای ورد و گشتگیرە لەسەر ژمارەی دانیشتوان و دابەشبوونی جوگرافیای و ئاستی ژیان، هەروەك حكومەت سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا ڕاگەیاند.