ئاسایشی نیشتمانی لە دیوانیە دەستدرێژیكارێك بۆ سەر كارمەندێكی سەرژمێری دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • اليوم, 14:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی دەستدرێژیكارێكی ڕاگەیاند كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی سەرژمێری لە دیوانیە.
    دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (INA)ی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆكی دەزگاكە بۆ دەستەبەركردن و پاراستنی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان، مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای دیوانیە تۆمەتبارێكی دانیشتووی گەڕەكی زەهرا دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەر دەستگیركرد، ئاماژەی بەوەشدا: تۆمەتبارەكە هێرشی كردووەتە سەر كارمەندێكی سەرژمێری.
    رونیشیكردەوە: تۆمەتبارەكە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەری، داواشی لە هاوڵاتیانی بەشەرەف كرد: هاوكاری تیمە گەڕۆكەكانی كارمەندانی سەرژمێری دانیشتوان بكەن، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی نیشتمانی ئەم پرۆسەیە لە دابینكردنی داتای ئاماری ورد كە بەشدارە لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكان بەهاووڵاتیان.