سەرۆك وەزیران: سەرژمێری دانیشتوان هەنگاوێكی گرنگی شارستانی و گەشەپێدانە

سیاسی
  • 19-11-2024, 12:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دووپاتیكردەوە: سەرژمێری دانیشتوان هەنگاوێكی گرنگی شارستانی و گەشەپێدانە.
    سودانی لە وتارەكەیدا بەبۆنەی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (INA)ی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: سبەی هەنگاوێكی گرنگ و چاوەڕوانكراوی كولتووری و گەشەپێدان پێكەوە دەنێین، بە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە دانیشتوان و نیشتەجێبوون، دوای ئەوەی بۆ چەند ساڵێك دواكەوت، و دوای تێپەڕبوونی سی و حەوت ساڵ بەسەر سەرژمێری گشتگیری رابردووی هەموو عێراقدا، لە ساڵی هەزار و نۆ سەد و هەشتا و حەوت، و وتیشی:  سەرژمێری هەزار و نۆ سەد و نەوەد و حەوت، هەرێمی كوردستانی عێراقی نەگرتەوە.
    ئاشكراشیكرد: ئێمە دەست دەكەین بە جێبەجێكردنی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، بۆ تەواوكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت، و دەستەبەركردنی مافی هاوڵاتیان بۆ خزمەتگوزارییە گشتیەكان، و وتیشی: سەرژمێری بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گەشەسەندنی ئابووری و كۆمەڵایەتی بە پێی دیدگایەكی زانستی سەردەمیانە ئەنجام دەدەین، هەروەها بۆ پڕكردنەوەی كەلێنەكانی زانیاری لە كاری خزمەتگوزاری و پلاندانان و بڕیاردانی نیشتمانیدا.
    جەختیشیكردەوە: ئەمڕۆ خەریكی دامەزراندنی ستانداردی دیجیتاڵی تۆكمەین، سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون دەبێتە ئامرازێكی زانستی لە پلاندانان، و ئامرازێكی گەشەپێدان دوور لە خەمڵاندن و هەوڵدان كە لەسەر بنەمای ڕاستییەكان نەبێت، و وتیشی: ئێمە بڕیاری جێبەجێكردنی سەرژمێریمان دا بەهۆی متمانەمان بە تواناكانی دەزگا حكومییەكانمان.
    دووپاتیشیكردەوە: ئێمە سوورین لەسەر خزمەتكردنی گەلەكەمان بەپێی بەرزترین ڕێبازە زانستییەكان و دەستنیشانكردنی كەموكوڕییەكان و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری گونجاو بۆ هاووڵاتیان، و وتیشی: باشترین شێوازی مۆدێرنمان گرتۆتەبەر بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری بە شێوەیەكی ورد و زانستی و ئەلیكترۆنی، بۆ ئەوەی ئەنجامەكانی خزمەت بە ئێستا و داهاتووی عێراقییەكان بكەن.
    ئاشكراشیكرد: ئەم داتابەیسە خزمەت بە دامەزراوەكانی دەوڵەت دەكات و یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو كەرتانەی كە زۆر پێویستیان بە خزمەتگوزاری هەیە، دەستنیشانكردنی خاڵە گرنگەكانی قەیران و كێشانی نەخشەی گەشەپێدانی عێراق، و وتیشی: سەرژمێری تەنها كۆمەڵێك ژمارە نییە، بەڵكو ئامرازێكە بۆ بڕیاردانی كاریگەر، وەك دڵنیابوون لە دابەشكردنی سەرچاوە و خزمەتگوزارییەكان لەنێوان پارێزگاكان بەپێی یاسای دادپەروەرانە.
    تەئكیدیشیكردەوە: داوا لە هاوڵاتی دەكەین هاوكاری ئەو تیمانە بكەن كە ئەركی ئەنجامدانی سەرژمێرییان پێ سپێردراوە، پابەندی قەدەغەی هاتووچۆ بن، و زانیاری دروست پێشكەش بكەن، و جەختیشیكردەوە: لەسەر گوێنەگرتن لە پڕوپاگەندە لەسەر سەرژمێری بە بابەتەكانی پەیوەست بە باج یان پاراستنی كۆمەڵایەتی و ئەمەش پێچەوانەی راستیە.
    راشیگەیاند: ڕۆڵی وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری بەرز دەنرخێنم بۆ هەوڵەكانیان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە ئامادەكاری بۆ سەرژمێری، و وتیشی: ڕۆڵی گەورەی سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەتێك و پارێزگاكان، و وەزارەتی پلاندانان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەستەی ئامار لە هەرێم بەرز دەنرخێنم.
    دووپاتیشیكردەوە: سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین بۆ پاڵپشتی و هاوكاری لە هەموو قۆناغەكاندا، و وتیشی: ڕۆڵی دەزگا ئەمنییەكان لە دابینكردنی ژینگەیەكی سەلامەت و سەقامگیر و ڕۆڵی بەرچاوی میدیا و ڕاگەیاندنی نیشتمانی لە پاڵپشتیكردنی ئەم پڕۆژە پلانە نایابە بەرز دەنرخێنین.