دیوانی وەقفی سوننە: بەشداریكردن لە سەرژمێری دانیشتوان ئەركێكی نیشتمانییە

ناوخۆ
  • اليوم, 11:39
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە، دیوانی وەقفی سوننە، تەئكیدیكردەوە: بەشداریكردن لە سەرژمێری دانیشتوان ئەركێكی نیشتمانییە.
    وەقفی سوننە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پێویستە سەرۆكی خێزانەكە یان نوێنەرەكەی لە ماڵەوە ئامادەبێت و سەرجەم بەڵگەنامەكان ئامادە بكات بۆ پشتڕاستكردنەوەی داتای پێویست.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، وەقفی سوننە داوای كردووە: هەمووان هاوكاربن بۆ پێشوازیكردن لە تیمەكانی سەرژمێری و دابینكردنی هەموو داتای پێویست بە وردی، بۆ ئەوەی ئەركی نیشتمانی خۆیان جێبەجێ بكەن بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە گرنگە.