مەندەلاوی داوا لە هاوڵاتیان دەكات بە شێوەیەكی بەرفراوان بەشداری سەرژمێری دانیشتوان بكەن

سیاسی
  • 19-11-2024, 11:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، داوای لە هاوڵاتیان كرد بەشێوەیەكی بەرفراوان بەشداری سەرژمێری دانیشتوان بكەن.
    مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: سەرژمێری دانیشتوان ئامرازێكی سەرەكییە بۆ كۆكردنەوەی داتا و زانیاریی دروست كە ڕەنگدانەوەی واقیعی كۆمەڵگە و پێداویستییەكانیەتی، و بە پشتبەستن بە ئەنجامەكانی، پلانی گەشەپێدان دادەنرێت و ستراتیژییەكان بنیات دەنرێن، و بناغەكانی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و بێكاری و گەشەپێدانی ئابووری، ژیان، زانستی، تەندروستی، و خزمەتگوزاری، و پشكی هەر پارێزگایەك لە پلەكانی دامەزراندن.
    داواشی لە هاوڵاتیان كرد كە چالاكانە و بە شێوەیەكی بەرفراوان بەشداری بكەن لە سەرژمێری بەردەوامی دانیشتوان و دەربڕینی هاوكاری لەگەڵ فەرمانبەرە پەیوەندیدارەكان، و نەكێشرێنە ناو دەنگۆی بەدخوازانە كە داوای بایكۆت و لاوازكردنی ڕێژەی بەشداریكردن لە هەندێك لە پارێزگاكان دەكەن بە مەبەستی تێكدانی پشك و مافەكانیان لە بودجە و پلانەكانی گەشەپێدان.