زێدان لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا سەبارەت بە هاوكاری دادوەری گفتوگۆ دەكات

ناوخۆ
  • اليوم, 10:57
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا سەبارەت بە هاوكاریی لە بواری دادوەریدا گفتوگۆی كرد.
    ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق ئەلیشیا ریكۆ پێرێز دێل بولغار كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: دادوەر زێدان لەگەڵ باڵیۆز گفتووگۆی كرد لەبارەی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات لە بواری دادوەری و یاسایی.