بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی بابل دەستگیركردنی بازرگانێكی چەك و دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر چەكی ڕاگەیاند.
فەرماندەیی پۆلیسی بابل لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەلێت: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان، مەفرەزەكانی روبەرووبونەوەی تاوانی هۆبەی ئەبو غەرق لە فەرماندەیی پۆلیسی بابل، بە هاوكاری مەفرەزەیەك لە بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، توانیان بازرگانێكی چەك دەستگیر بكەن و دەست بەسەر بڕێكی زۆر چەكدا بگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد: مەفرەزەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری، توانیان یەكێك لە دیارترین بازرگانانی چەك لە ناوچەكە دەستگیربكەن، هەروەها دەست بەسەر بڕێكی زۆر چەك و كەلوپەلدا بگرن كە لە ماڵەكەیدا شارابوەوە، لەنێویاندا تفەنگی كڵاشینكۆف و مەخزەنەكانیان.
رونیشیكردەوە: رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر تۆمەتبار گیراوەتەبەر، هەروەها بەپێی بڕگەكانی مادەی 24ی یاسای چەك دەستگیركراوە.