بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم داوای دەستپێكردنی هەڵمەتێكی نیشتمانی كرد بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك لە ڕێكارەكانی سەلامەتی هاتوچۆ.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و فراوانبوونی شارەكان لە عێراق، پێویستی بەپەلەی باشتركردنی سەلامەتی هاتوچۆ و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ هەیە كە لە زیادبووندایە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ڕۆژی جیهانی یادی ڕووداوەكانی هاتوچۆدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین كە گرنگی بە ڕێگاوبانەكان بدەن، بەتایبەتی رێگا دەرەكییەكان و قیرتاوكردنیان و هێماكانی هاتوچۆیان بۆ دابین بكەن.
داواشی كرد، هەڵمەتێكی نیشتمانی گشتگیر دەستپێبكرێت بۆ پەروەردەكردنی هاوڵاتیان سەبارەت بە ڕێكارەكانی سەلامەتی و ئەو ڕێوشوێنە دروستانەی كە دەبێت بگیرێنەبەر لەكاتی ڕووداوەكاندا.