نهجهفی پیرۆز-INA- حەیدەر فەرمان
ڕۆژی دووشەممە، نووسینگەی دەسەڵاتی ئایینی شێخ بەشیر ئەلنەجەفی داوای لە هاووڵاتیان کرد کە چالاکانە بەشداری لهئۆپەراسیۆنەکانی سەرژمێری دانیشتوان بکەن.
وتەبێژی فەرمی نووسینگهی شێخ عەلی بەشیر ئەلنەجەفی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دهست خۆشی لههەوڵەکان دهكهین بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوانان لە عێراق، هانی هاووڵاتیان دەدەین بۆ ئهوهی بهدهنگهوه بێن و بەشداری تێیدا بكهن.
ئاماژەی بەوەشکرد"سەرژمێری دانیشتوانان ئاماژەیەکی ڕوونه بۆ واقیعی عێراق كهبە وردەکاریی فرە و وردەوە دابین دەکات کە یارمەتی حکومەت دەدات خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیان بکات لەڕێگەی ئەنجامی ئەو ئامارانەوە.
ههروهها وتی" ئەنجامی سەرژمێرییەکە یارمەتیدەر دەبێت لە خەرجکردنی بودجە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە وڵاتدا، هیوای خۆی دەربڕی، کە حکومەت سوود لەم پڕۆژەیەدا وهبگرێت بۆ خزمەتکردنی عێراق.