مه‌رجع یەقووبی داوا لە هاوڵاتیان دەکات وەڵامی ورد لە فۆڕمی سەرژمێریدا بدەنەوە

ناوخۆ
  • 18-11-2024, 22:07
  • +A -A

    نه‌جه‌فی پیرۆز-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەسەڵاتی ئایینی شێخ محمد ئه‌لیەعقووبی داوای لە هاوڵاتیان کرد وەڵامی ڕاست و دروست لە فۆڕمی سەرژمێری دانیشتوانی گشتیدا بدەنەوە. چونكه‌ ئەم سەرژمێرییە بۆ هاوڵاتیان مافه‌كانیان دیار ده‌كات.
    نووسینگەی مه‌رجعی ئایینی ئەلیەعقوبی لە بەیاننامەیەکدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگه‌یاندووه‌" لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە پێنەدانی زانیاری دروستی هاووڵاتیان بە فەرمانبەری لێهاتوو لە كاتی ئه‌نجامدانی سەرژمێری دانیشتوانان: داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە وەڵامی ڕاست و دروست لە فۆڕمی سەرژمێری دانیشتوانی گشتیدا بیده‌ن، بەهۆی دەرئەنجامەکانی ئەم سەرژمێرییە كه‌مافی هاووڵاتیان و پلانی گەشەپێدان بۆ ئەو پارێزگایە دەگرێتەوە کە تێیدا دەژین، هەروەها هەر شاردنەوەی زانیاریه‌كی پێویست تەنها زیان بۆ کەسەکە نابێت،  بەڵام خێزانەکەی و خەڵکی پارێزگایه‌كه‌ش ئێستا و لە داهاتووشدا زیان به‌خش ده‌بن.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "پێویستە ئەو فەرمانگانەی حکومەت کە سەرژمێرییەکە ڕێکدەخەن نهێنی زانیارییەکان بپارێزن و بۆیان نییە دزەیان پێبکەن بۆ لایەنێکی ناوخۆیی یان دەرەکی، بۆ هەر مەبەستێک جگە لە ئامانجی دیاریکراو، کە سوودمەندبوونە لەو زانیارییانە بۆ داڕشتنی پلانی گەشەپێدان بۆ خۆشگوزەرانی وڵات و  خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
    هه‌روه‌ها وتی" دەبێت کارمەندانی سەرژمێری هەموو هەوڵێکیان بدەن بۆ تۆمارکردنی زانیاری تەواو و دروست، کارەکانیان خێرخوازییەکی بەردەوامە لە تۆماری کارە چاکەکانیاندا، سه‌ركه‌وتن له‌لای خودایه‌.