وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی ئەمریکا جەخت لەسەر پێویستی بەردەوامی هاوکاری و بەهێزکردنی هاوبەشی دەکەنەوە

سیاسی
  • أمس, 22:01
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و ئالینا ڕۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامی هاوکاری و بەهێزکردنی هاوبەشی بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - تێیدا هاتووە" فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئالینا ڕۆمانسکی کرد.
    لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و ئیدارەی نوێی چاوەڕوانکراو لە واشنتۆن کرد، و ئەنجامەکانی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی و لوتکەی کەشوهەوا. هەروەها هەردوولا دەستیان خستۆتە سەر بارودۆخی ئاڵۆزی لە ناوچەیی و تەحەددیاتی ئێستا خسته‌ڕوو.
    هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە ئاراسته‌ی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد لە ماوەی ئیدارەی ئێستادا، و داهاتووی ئەم پەیوەندییانە، هاوکات جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامیی هاوکاریی باشی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی هاوبەشی كرده‌وه‌ بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبه‌شه‌کان."