بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی ٦٤ تۆمەتباری ڕاگەیاند، بەپێی بڕگە یاساییە جیاوازەکان لهڕۆژهەڵاتی بەغدا.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە- تێیدا هاتووە" بەپێی هەوڵێکی هەواڵگری و ئەمنیی تۆكمه، یەکەکانی فیرقەی پێنج و هێزێک لە لیوای ئەرکە تایبەتەکان لە پۆلیسی فیدراڵی توانیان بهپاڵپشتی مەفرەزەکانی هەوڵی هەواڵگری و فەوجەکەی کۆماندۆی فیرقەی شەشەم، لە سوپای عێراق، ولە ژێر فەرماندەیی فەرماندەی فیرقە، لیوا ناجی یونس، ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی پێشوەختە لەناو کەرتی لیوای بیستەمدا لە ناوچەی (حوسێنیات المعامل، الرشاد، گەڕەکی ئەلنەسر، الباویە) و لە چوارچێوەی کەرتی لیوای نۆزدە لە ناوچەی (الشعب، گەڕەکی ئەلکوفە) ڕۆژهەڵاتی بەغدا ئهنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی دەستگیرکردنی ٦٤ تۆمەتبار بەپێی بڕگە یاساییەکان کە بریتی بوون لە (کوشتنی بە ئەنقەست، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، هێرشکردنی سەر بە ئەنقەست، ئەنجامدانی جادووگەری، و سەرپێچیکردنی مەرجەکانی نیشتەجێبوون)، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی (٣١ تفەنگی جیاواز، ١٠ نارنجۆک، 43 ساجۆری فیشك، 18 دەمانچە، 3 ئامێری تیژ، 4 ماتۆڕسکیل، 6 گرام مادەی هۆشبەری بلوری كریستاڵ، 7 بۆری ماددە هۆشبەرەکان، 22 ساجۆری دەمانچە، 3 لوولەی تاکە ڕهشاش و کەرەستەی دیکە)، و تۆمەتبار و شتومەکی دەستبەسەرداگیراو بە شێوەیەکی ڕێك وپێك مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.