پاڕێزگاری كه‌ركوك: سبه‌ی له‌كه‌ركوك پشووه‌

ناوخۆ
  • اليوم, 18:20
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ڕێبوار ته‌ها پاڕێزگاری كه‌ركوك داوای كرد سبه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌كه‌ركوك بكرێته‌ پشوو.
    پاڕێزگای كه‌ركوك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، تێدا هاتووه‌" ڕێبوار ته‌ها پاڕێزگاری كه‌ركوك داوای كردووه‌ كه‌سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ ده‌وامی فه‌رمی له‌هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی پاڕێزگا وه‌كو زانكۆ و كۆلیژ و په‌یمانگا و قوتابخانه‌كان نه‌بێت به‌ئامانجی پێدانی ده‌رفه‌تی باشتر به‌هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتوانان، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌شاره‌وانی و ئاو وئاوه‌رۆ و ته‌ندروستی و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ سبه‌ی ده‌وامیان ئاساییه‌.
    هه‌روه‌ها پاڕێزگار داوای له‌هه‌موو هاوڵاتیان و قوتابیان كرد هاوكاربن و پشتگیری لێكۆله‌رانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانان بكه‌ن.