سەرۆک وه‌زیران: هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەبێتە هۆی بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی

سیاسی
  • 18-11-2024, 17:59
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران دووپاتیکردەوە، كه‌هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەرایەتی شایستەیەکی دەستوری گرنگ دەکات و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی بەدەست دەهێنێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی نه‌هجی نیشتیمانی کۆبووەوە.
    لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکار و یاسادانان وكاركردنی بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی، و یەکخستنی یاسای بنەڕەتیه‌كان كرا، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پلانەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی بەرنامەکەی، له‌پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان به‌ هاوڵاتیان.
    سەرۆک وەزیران جەختی لەگرنگی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران كرده‌وه‌، بەو پێیەی نوێنەرایەتی شایستەیەکی دەستوری گرنگ دەکات کە سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی بەدەست دەهێنێت، و یارمەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات بەردەوام بێت لەجێبه‌جێكردنی ئه‌رك وكاره‌كانی له‌بواری یاسادانان و چاودێریکردن.