به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، دووپاتی کردەوە کە سیاسەتی عێراق لەسەر بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ دامەزراوە، وداكۆكی له‌سه‌ر دروستكردنی هاوسه‌نگی ده‌كات له‌په‌یوه‌ندییه‌كان، هاوکات ئه‌مه‌ش ئاماژەیە بۆ پابەندبوونی عێراق بە پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
له‌بەیاننامەیەکی وەزارەت، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" وەزیری دەرەوە په‌ره‌كانی بڕوانامەی باڵیۆزی ئۆکرانیا، ئیڤان دۆڤکان، و باڵیۆزی هیندستان، سومێندۆ کوماری وەرگرتووە.
هه‌روه‌ها وەزیر وێڕای پێشوازیکردن لە هەردوو باڵیۆزەکە، بەجیا جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی دەرەوەی عێراق داكۆكی لەسەر بنەمای دامەزراندنی پەیوەندیه‌كی هاوسەنگ لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا ده‌كاته‌وه، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
بەپێی بەیاننامەکە وەزیری ده‌ره‌وه هیوای سەرکەوتن بۆ هه‌ردوو باڵیۆز لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان ده‌ڕبڕی، وجەختیشیکردەوە له‌پابەندبوونی عێراق بە پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و هەردوو وڵاتی ئۆکرانیا و هیندستان.
پاڕێزگاری كه‌ركوك: سبه‌ی له‌كه‌ركوك پشووه