بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران خواستی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی هاوسەنگی بازرگانی لەگەڵ تورکیا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر پۆلات کرد، کە سەردانی عێراقی كردووه بە یاوەری شاندێکی گەورە کە نزیکەی ١٥٠ بازرگان لە ئەنجومەنی هەناردەکاران و یەکێتی بەڵێندەران لهخۆ دهگرێت كهبڕیاره سەردانی بەغدا و بەسرە بكهن.
سەرۆک وەزیران لە میانی دیدارەکەدا جەختی لە کراوەیی عێراق کردەوە بۆ گەیشتن بە هاوبەشییەکی جددی و ڕاستەقینە لەگەڵ تورکیا لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی لهدوایی ئهوهی حكومهت پاکێجێک لە چاکسازییە ئابوورییەکان جێبجێ كرد کە ژینگەی وەبەرهێنانی لەناوخۆی وڵاتدا خوڵقاندووه، ههروهها ئاماژه بە ئارەزووی حكومهت كرد بۆ پەرەپێدانی هاوسەنگی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
ههر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئابووری و بازرگانی عێراق و تورکیا کرا، کە دوو هەفتەی تر کارەکانی ئەنجام دەدات.
لای خۆیەوە پۆڵات سڵاوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای گەیاندە سەرۆک وەزیران، وجەختیشی لەوە کردەوە کە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەرفەتێکە بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەوەی کە لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو.
وەزیری تورکیا ئاماژە بەپڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی کرد، و ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتیوانییەک بۆ بەردەوامبوونی ئەم پڕۆژە گرنگە بۆ ناوچەکە و جیهان.