بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، شێخ هومام حەمودی داوای لە عێراقییەکان کرد سەرژمێری دانیشتوانان سەرکەوتوو بکەن، چونكه زامنی مافەکانیان و ئایندەی منداڵەکانیانە.
شێخ حەمودی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێدا هاتووه" بەشداریکردن لە سەرکەوتنی سەرژمێری گشتی دانیشتوانان، کە لە 20 و 21ی ئەم مانگەدا ئەنجام دەدرێت، ئەرکێکی نیشتمانییە بۆ هەموو عێراقییەکان، کە گەرەنتی مافەکانیان دهكات بۆ خزمەتگوزارییە گشتیەکان لهگهڵ داڕشتنی ئایندهی منداڵەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد بودجەی گشتی دەوڵەت لەسەر بنەمای چڕی دانیشتووانیان بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت، هەروەها خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی گشتی، پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی، ئەمنی و ژێرخانی بەپێی ژمارەی دانیشتوانان و ناوچەکانی چڕبوونەوە پلانیان بۆ دادهنرێت.
سهرۆكی ئهنجوومهنی باڵای ئیسلامی عێراقی وتی" سەرژمێری داتابەیسێک دەداتە حکومەت سەبارەت بە ئاستی ژیان و ڕێژەی هەژاری و بێکاری کە پلانی ئابووری و گەشەپێدانی لەسەر بنیات دهنرێت، ئەمەش دەکەوێتە چوارچێوەی پرۆسەی پلاندانانی زانستی و کردەیی بۆ ئیدارەكردنی وڵات لهڕوانگهی دەسەڵاتی باڵای ئایینهوه، و سەرکەوتنەکەی ئەرک و بەرپرسیارێتی هەمووانە.