وه‌زاره‌تی نەوت: پڕۆژەی FCC ساڵی داهاتوو تەواو دەبێت و پاڵپشتی ئابووری دەکات

ئابوری
  • اليوم, 15:08
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت په‌رۆشی حکومەتی پشتڕاستکردەوە بۆ هاوکاریکردنی ڕێکخراوی “JICA”ی ژاپۆنی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی FCC لە کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشوور، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەکە پاڵپشتی ئابووریی نیشتمانی دەکات بە وەبەرهێنانی پاشماوەی بەرهەمهێنان، وبڕیار وایه‌ له‌ساڵی داهاتوو تەواو ببێت.
    لە میانی پێشوازیکردنی لە شاندی ڕێکخراوەکە و باڵیۆزخانەی ژاپۆن، جێگری وەزیری کاروباری تەسفیەکردن، حەمید یونس لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە"حکومەت و وەزارەتی نه‌وت به‌په‌ڕۆشن بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری ڕێکخراوی “JICA”ی ژاپۆنی بکەن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی FCC لە کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشوور، لە ماوەی دیاریکراودا،  ئەمەش لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و ڕێنماییەکانی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، حەییان عەبدولغەنی دێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد پرۆژەی FCC یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان لە ڕووی ئابووری و تەکنیکییەوە، و لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو پرۆژه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
    ڕوونیشیکردەوە ئه‌م پرۆژەیه‌ بەرهەمهێنانی 4 ملیۆن و 500 هەزار لیتر به‌نزین لە ڕۆژێکدا له‌گه‌ڵ، 6 ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپی هایدرۆجین لە ڕۆژێکدا لە چوارچێوەی تایبەتمەندییەکانی (5 یۆرۆ)،و 300 تۆن غازی شل و3 ملیۆن و 500 هەزار لیتر لە ڕۆژێکدا لە (ڕۆنی سپی، نەوتی سپی و نافتا)، و 4 ملیۆن و 500 هەزار لیتر لە ڕۆژێکدا له‌ڕۆنی سووتەمەنی موحه‌سه‌ن دابین ده‌كات، وئەم بڕانە دەبێتە زیادکردنێکی چەندایەتی و چۆنایەتی بۆ سه‌ر بەرهەمهێنانی سوته‌مه‌نییه‌كانی نه‌وتی نیشتمانی.

    ئاماژەی بەوەشکرد پڕۆژەکە پشتگیری ئابووری نیشتمانی دەکات بە وەبەرهێنانی پاشماوەی بەرهەمهێنان (بەرهەمی قورس) لە پاڵاوگەکەدا ده‌كات، بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی سپی (سووک) بە بەکارهێنانی مادەی درزکەری یارمەتیدەر (FCC)، لەنێویاندا بەنزینی باشترکراو و وەرگیراوەکانی دیکە.
    لای خۆیەوە جێگری یەکەمی ئۆفیسی جایکا و سەرۆکی شاندەکە، میازاکی کاتسورا، وتی" رێکخراوەکەیان لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، پشتگیری بەردەوامی وەزارەت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە لە ماوەی دیاریکراودا زۆر بەرز دەنرخێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە پرۆژەی FCC یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان کە لە عێراق جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە پڕۆژەکە لە وادەی خۆیدا لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت.