هەواڵگری ٦ کەسی داواکراو بە تۆمەتی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان و چەک و ڕفاندن لە دوو پارێزگا دەستگیرکرد

ئەمنی
  • اليوم, 14:32
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش، دەستگیرکردنی ٦ داواکراوی بە تۆمەتی تیرۆر، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەک، و ڕفاندن لە بەغدا و کەربەلای پیرۆز ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە" بە ڕێنمایی و سەرپەرشتیی وەزیری بەرگری، سابت ئەلعەباسی، دڵنیایی لە بەردەوامیی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی قارەمانانی بەرێوەبەرایەتی گشتی لە وەزارەتی بەرگری و لە ڕێگەی زانیاری هەواڵگرییەوە، مەفرەزەکانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا، سەر بە هەمان بەڕێوەبەرایەتی، توانیان چوار کەسی داواکراو لە لایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەک ده‌ستگیر بكه‌ن، و فەرمانی دادوەری لە دژی دەرچووە بەپێی بڕگەکانی مادەکانی (1/4، تیرۆر، 28، 2019). 421، 24 چەک)، وڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون.
    ئاماژە بەوەشکرد لە ڕێگەی بەدواداچوونی وردی مەیدانی، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی کەربەلا، دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز دەستگیرکرد، کە یەکێکیان بازرگانێکی نێودەوڵەتی بوو، كه‌هه‌ردووكیان دوو فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە به‌پێی بڕگەکانی مادەکانی (٢٧ و ٢٨ی ماددە هۆشبەرەکان)، وبه‌پێی ڕینما ویاساكان ڕاده‌ستی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون.