ههولێرـINA
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد جوان حاجۆ کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت ستایشی کار و بەرهەمی هونەری و ڕۆڵی نیشتمانپەروەرانەی هونەرمەند جوان حاجۆی لە خزمەتکردنی هونەری کوردی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.