بەغداد – ا ه ع دەستەی كەشناسی، ئەمرۆ هەینی، پێشبینی كرد ئەو زریانەی كەنارئاوەكانی عومانی گرتوەتەوە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر عێراق نابێت. ئەو دەستەیە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:" ئەو زریانەی دوێنێ كەنارئاوەكانی عومانی گرتەوە و ناوی "مەكونۆ"ی لێنراوە پێشبینی دەكرێت كاریگەری لەسەر عێراق دروست نەكات". پێشبینیش دەكرێت لەشەوی هەینی و رۆژی شەممەوە روو لە خۆرئاوا و باكوری خۆرئاوای عەمان بكات، رۆژی شەمەش دەگاتە سنوری سعودیە – یەمەن – عەومان و كاریگەری لەسەر پارێزگای خرخیری سعودیە دروستدەكات، دواتریش زریانەكە روو لە نەمان دەكات و دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات