به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەرکانی سوپا، فه‌ریقی یه‌كه‌م هێزە تایبەتەکان عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵای گەیشتنە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپا فه‌ریقی یه‌كه‌می ڕۆكنی هێزی تایبه‌ت عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی لیوا ڕۆكن قەیس خەڵەف ڕەحیمە، بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەی هێزی زەمینی وبه‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگیری سه‌ربازی، ئه‌مڕۆ گه‌یشته كه‌رتی لیوای په‌یاده‌ی هه‌ژده‌م له‌فیرقه‌ی په‌یاده‌ی پێنچ له‌چوارچێوه‌ی كه‌رتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار.
ئاماژەی بەوەشکرد" مەبەست لە سەردانەکە بەدواداچوونكردنه بۆ پێشکەوتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی(محەممەد، پێغەمبەری خودای) دووه‌مه.