بهغدا-INA
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، عەتوان عەتوانی دووپاتی کردەوە کە سەرژمێری دانیشتوانان وامان لێدەکات هەموو ڕێگاکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و پلانی وەبەرهێنان ڕاست بکەینەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بە پێوەرێکی بنەڕەتی دادەنرێت بۆ دابەشکردنی سەرچاوە و تەرخانکردنی دارایی لە نێوان پارێزگاکاندا .
عەتوانی لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" چاوەڕوانین،لهدوای 37 ساڵ لەئهنجامدانی سەرژمێری ڕابردوو لە عێراق، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، سەرژمێری دانیشتوانان لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئەنجام بدرێت، کە ڕێگە دەدات بە بەرزکردنەوەی کارایی پرۆسەی پلاندانان لهوڵات، لە ڕێگەی بهدهستهوههاتنی داتا و زانیاری نوێ وهاوچهرخ بههۆی ئهنجامدانی سەرژمێرییەوە دابین دهكرێن.
ههروهها گوتی، سەرکەوتنی سەرژمێری دانیشتوانان وامان لێدەکات هەموو ڕێگاکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و پلانی وەبەرهێنان هەروەها تهواوی کەرتەکانی بەرهەمهێنان و ئەوانی تری شڕاست بکەینەوە، چونكه جێبەجێکردنی پڕۆژەی پیشەسازی و کشتوکاڵی و خزمەتگوزاری پێویستی بە دابینکردنی واقیعی نوێی هەیە، كهداتاكانی جێی متمانە و وردبن.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" سەرژمێری پێوەرێکی بنەڕەتییە بۆ دابەشکردنی سەرچاوە و تەرخانکردنی دارایی لە نێوان پارێزگاکاندا، لە ڕێگەی داتابەیسی وردی سەرژمێری دانیشتوانەوە، تێپەڕاندنی ئەو خەمڵاندن و پرۆسەی خەمڵاندنە کە بە درێژایی ساڵانی پێشوو پەسەندکرابوون.
ڕوونیشیکردەوە" ئەوەی وامان لێدەکات پهڕۆش بین بۆ هاندانی هاووڵاتیان و بانگهێشتکردنیان بۆ ئهوهی بههێزهوه بەشداری لەپرۆسهی سەرژمێری گشتی دانیشتواناندا بكهن وبهردهوامبن، ئەوەیە کە ئەم پڕۆژە نیشتمانییە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز و ئاوەدان دهرهخسێنێت، بەو پێیەی ئەم پرۆسهیه ڕێگەمان پێدەدات ئاستی پارێزگاکان دەستنیشان بکەین ئایا چێیان زیاتریان پێویستیان بە یەکەکانی نیشتەجێبوون هەیە، هەژارترینەکان كێن، زۆرترین بێکاری و نزمترین ئاست لە خزمەتگوزارییەکان، ئەمەش وامان لێدەکات چارەسەری پراکتیکی پەرەپێبدەین بۆ پەرەپێدانی پاڕێزگاكان و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لهوڵات.
لە كۆتایی دا ڕاگهیاند" داوا لە خەڵکی سەربەرزمان دەکەین کە چالاکانە بەشداری تێدا بکەن و هەموو جۆرە پاڵپشتییەک پێشکەش بە تیمەكانی تایبهت بکەن کە ئەم سەرژمێرییە ئەنجام دەدەن، هەروەها داتای دروست و ڕاستەقینە بەپێی ئەوەی لە فۆڕمی سەرژمێریەکەدا هاتووە، پێشکەش بکەن، چونكه خاڵی دەستپێکییە بەرەو دامەزراندنی دروستی حوکمڕانی باش و ئابوورییەکی تۆکمە.