به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینیه‌كانی خۆی بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ڕۆژانی داهاتوو ڕاگه‌یاند و پێشبینی كرد كه‌هه‌ندێك باران ببارێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم ببنه‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، ڕاگه‌یاندووه" ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی سێ شه‌ممه له‌نێوان هه‌ور و ساماڵ ده‌بێت و له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات نه‌مه باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزترین له‌به‌غدا 25 ولهدیالا 26 ولهسهڵاحهددین وكه‌ركوك 24 ولهنهینهوا 23 ولهههولێر 21 ولهواست وبابل وزیقار 28 ولهكهربهلای پیرۆز و نه‌جه‌فی شكۆمه‌ند ودیوانیه وبه‌سرا و موسه‌ننا 27 پله ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه، ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و ساماڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر نمه باران باریش له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باكوور وڕۆژئاوای ناوچه‌ی ناوه‌راستی وڵات هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش له‌ناوچه‌ی باكوور تۆزێك داده‌به‌زن و له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی باشوور وناوهراستیش نزیك ڕۆژی پێشتر ده‌بن.
بۆ ڕۆژی پێنچ شه‌ممه‌ی داهاتوو ئاسمان هه‌ور وساماڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر بارینی نمه باران له‌ناوچه‌ی باشوور هه‌یه و پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رانسه‌ری وڵات نزیك ڕۆژی چوار شه‌ممه ده‌بن.
بۆ ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌رانسه‌ری وڵات هه‌ور و ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه‌ی باشوور تۆزێك نزم ده‌بن.