بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە،سەرۆکایەتی کۆمار ئیدانەی کردەوه تیرۆریستییە ترسنۆکانیەکەی سەر لیوا هاوبەشەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی له شارۆچکەی دوزخورماتوو دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار،لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : سەرۆکایەتی کۆمار بەتوندی ئیدانەی کردەوه تیرۆریستییەکەی دژبه لیوای هاوبەشی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگه دەکات، کە لە ئەنجامدا سێ ئەندامی لیواکە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو له ناوچەی دوزخورماتوو شەهیدبون.
وەک ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایوتی کۆمار ئاماژەی پێداوە : بەوبۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدە قارەمانەکان دەکەین و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادیان بکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
هەروەك پشتیوانی تەواوی خۆیی بۆ هەوڵەکانی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا دوپاتدەکاتەوە و لە بەردەوام بوون لە روبەڕوبونەوەی شانەکانی گروپە تیرۆریستییەکان بە هەموو هێز و ئیرادەیەکەوە تا لەناوچوونیان لە دوایین پاشماوەیان لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گەلەکەمان.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی