بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی " سەرۆك وەزیران، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی ڕاسپارد بۆ تەواوکردنی وێستگەکانی کێشکردن لەسەر ڕێگاکانی دەرەوە و کاراکردنیان،بەتایبەت لەو پڕۆژە ڕێگایانەی کە تەواوکراون بەئامانجی پاراستنی ڕێگاوبانەکان و دوورکەوتنەوە لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی هاتوچۆ لە نزیک قوتابخانەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،سەرۆکایەتی دانیشتنی پێنجەمی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگارەکانی نەبەستراو بە هەرێمی کوردستانی کرد،و تێیدا باسی بارودۆخی گشتی لە پارێزگاکان کرا،و بڕیارەکان بەدواداچوونیان بۆ کرا.
وەک ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا "سودانی" هەوڵەکانی حکومەتە خۆجێییەکانی بەرز نرخاند لە جێبەجێکردنی ڕۆڵی خۆیان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگاکان، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەنجومەنی پارێزگاکان پێویستە بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەی بە گرنگییەوە لەبەرچاو بگرێت لە کاتی ئامادەکردنی بودجەدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوکە : سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لە پابەندبوون بەو بنەما سەرەکیانەی کە لە بەیاننامەی مەرجعیەتی باڵای ئایینیدا هاتووە، بەتایبەتی سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سنووردارکردنی چەک و ڕێگریکردن لە دەستوەردان، هەروەك جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردن وەك ئامرازێکی سەرکەوتوو لەلایەن حکوومەتە خۆجێییەکانەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پەرەپێدانی کارەکانیان و هەروەها ئاماژەی بە هەڵوێستی پتەوی عێراق کرد بۆ وەستان لەگەڵ برایانی لە فەلەستین و لوبنان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی مرۆیی بۆ گەلەکانیان.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە : سودانی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە گرنگی بدرێت بە جێبەجێکردنی پلانی کشتوکاڵی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی کشتوکاڵی بۆ زستانی (2024-2025) لەڕێگەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان و وەزارەتەکانی سەرچاوەکانی ئاو و کشتوکاڵ و ڕێنماییدا بە پارێزگاکان بۆ وەرزی کشتوکاڵ و بەروبوومی ئامادەکراوی گەنم و پێداویستی پەیوەست بە وەرگرتنی بەروبوومەکە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر و کۆگاکان ئامادە بکات.
هەروەك وەزارەتی دارایی ڕاسپارد کە پارەی پێویست و لەماوەیەکی کورتدا بیگەیەنێتە دەستی جوتیاران،هاوکات ڕێنماییدا لەهەنگاوەکاندا هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکا کشتوکاڵییەکان و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگاکان بکەن، هەروەها لێکۆڵینەوە لە پێشنیاری پێدانی قەرز بە سەندیکا کشتوکاڵییەکان یان وەبەرهێنەران بۆ دروستکردنی کارگە بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.
لەبەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتوو:
"سودانی " ئاماژەی بە دووبارە نەبونەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆدا لە نزیک قوتابخانەکان ، ئەویش بە گرنگیدان بە خوێندن و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ، ئەوە جگە لەهەوڵدان لەبواری هۆشیاری هاتوچۆ بەهەماهەنگی لەگەڵ ستافی پەروەردە و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ تەواوکردنی وێستگەکانی کێش کردن لەسەر ڕێگا دەرەکییەکان و چالاککردنی کارەکانیان بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامی پرۆژەکان و تەواوکردنی پرۆژەکانی هاتووچۆ و چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان.
لەبارەی وەرزش، جەخت لە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی وەرزش و لاوان و وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاکان کرایەوە بۆ ڕێگریکردن لە دەستکاریکردنی فرۆشتنی بلیتەکان و دانانی چاودێری لەسەر بلیتی ئەلیکترۆنیی.
هەر لە ڕاگەیەندراوکەدا هاتووە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا میوانداری سەرۆکی دەزگای ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانان کرد،بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دوایین ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، هەروەها ڕێنماییدرا بە پارێزگاکان کە پشتیوانی و هاوکاری و ئاسانکاری پێشکەش بە بەرپرسانی سەرژمێری بکەن و ئاسانکاری بۆ کارمەندان و بەرپرسی سەرژمێری بکەن، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی سەرژمێری دانیشتووان کرایەوە کە ئامانج لێی گەشەپێدانی گشتگیر و گەشەپێدانی ئابووری و داتا سەرەتاییەکانن بۆ داڕشتنی پلانی گەشەپێدان بەتایبەت.
هەر لە دانیشتنەکەد دەنگ لەسەر هەموارکردنەوەی بڕیاری لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانی ژمارە (7 لە 15ی کانوونی دووەمی 2023) درا، بەشێوەیەک کە ئەمانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت:
1-دەستەی هەماهەنگی ناوخۆیی لە سەرجەم پارێزگاکان لانیکەم دوو مانگ جارێک یان هەرکاتێک پێویست بوو کۆدەبێتەوە.
2- پارێزگاکان کۆپییەکی کۆنووسی کۆبوونەوەی دەستەی هەماهەنگی ناوخۆیی بۆ دەستەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان دەنێرن بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی.
3- دەستەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان بەرپرسیارە لە داڕشتنی پلان و چالاککردنی کار و ئەرکەکانی دەستەی هەماهەنگی ناوخۆیی لە پارێزگاکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دانیشتنەکەدا باس لە پرسی ماددە هۆشبەرەکان و میکانیزمی هەماهەنگی نێوان پاڕێزگاکان کراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی، بەم شێوەی خوارەوە:
یەکەم: دەسەڵاتی باڵای نیشتمانی بۆ کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان لیژنەی لاوەکی پێکدەهێنێت لە هەموو پارێزگارەکاندا ، لەسەر بنەمای یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان (50ی ساڵی 2017)، بە سەرۆکایەتی پارێزگار، و بە ئەندامێتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگاکە و نوێنەری هەریەک لە دەزگای هەواڵگری و بەڕێوبەرایەتی پەروەردە و زانکۆ حکومییەکان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان و فەرمانگەکانی ئەوقاف و سەندیکای دەرمانسازان و لایەنی پەیوەندیدار لە پاڕێزگاکە.
دووەم: لیژنەکانی ناو پارێزگاکان بەرپرسیارن لە چاودێری و هەڵسەنگاندنی مەلەفی کۆنتڕۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان،لە ڕووی ئەمنی و تەندروستی و کۆمەڵایەتییەوە، هەروەها ڕادەستکردنی ڕاپۆرتی نهێنی بۆ دەسەڵاتی نیشتمانی بۆ کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و لیژنەکانی کۆنتڕۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان و تەندروستی پەرلەمانی، لەگەڵ واژۆی پارێزگار.
سێیەم: جەختکردنەوە لەسەر خێراکردنی پاڕێزگاکانی (نەجەف و موسەننا) بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆ بەرێوەبەرایەتی کاروباری کۆنترۆڵکردنی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگاکانیان، بۆ دروستکردنی بارەگا و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل و کلینیک،لەسەر بڕی (10) دۆنم.
چوارەم: پاڕێزگاکان خێرا بن لە خەرجکردنی پاداشتی دارایی بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە ماددە هۆشبەرەکان کۆنترۆڵ دەکەن، بەپێی یاسا.
پێنجەم: پێویستە لەسەر پارێزگاکانی (بەسرە و میسان و موسەنناو دیوانیە و واست و بابل و نەجەف و کەربەلای پیرۆز و دیالە، و نەینەوا ) بە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ناوەندەکانی پوەست بە تۆمەتباران و سزادراوان بەپێی بڕگەکانی یاسای ماددە هۆشبەرەکان (ژمارە 50ی ساڵی2017)، و خێراکردن لە نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکان لە وەزارەتی بەرگری.
شەشەم: جەختکردنەوە لەسەر پارێزگارەکان بۆ تەرخانکردنی بڕە پارەیەک لە بودجەکانیان، بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان لە بەغدا و پارێزگاکان، بۆ ئامێر و مەفرەز و پێداویستییەکانی دیکە.
حەوتەم: دەستەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان پاڵپشتی کۆنفرانسێک دەکات لە هەر پارێزگایەک بۆ بەشداری بەرچاوی کۆمەڵایەتی فراوان، بۆ ڕوونکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ماددە هۆشبەرەکان.
هەشتەم: وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵمەتی پشکنینی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بۆ فەرمانبەران و خوێندکاران ئەنجام دەدات.
لە درێژەی کۆبونەوەکدا،بابەتی ڕێکخستنی، ڕاسپاردەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی (٢٤١٦٤) سەبارەت بە سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە (١٣٢/فیدراڵی/٢٠٢٣) پەسەند کران، کە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
یەکەم: ئەو بەڕێوبەرایەتی و بەش و سەنتەر و وێستگە و پڕۆژە و تاقیگەیانەی خوارەوەن بە پێکهاتەی ناوخۆیی دادەنرێت کە کەوتوونەتە ژێر ئیدارەی پاڕێزگاکانەوە، لەوانەش پارێزگاری کەرکوک: (بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و ژووری وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و وێستگەکانی دارستان و بیابان و ئاژەڵداری و تاقیگە و پڕۆژەکان،و بەشی باخداری و وێستگەکانی ترو و پڕۆژەی تر لە پاڕێزگاکە لە پەیوەندی تەکنیکی ئەم بەڕێوەبەرایەتیانە لەگەڵ وەزارەت هەڵدەوەشێنرێتەوە.
دووەم : بەڕێوەبردنی ناوەندەکانی کشتوکاڵ و کێڵگەو پەڵەورەکان لە ژێر دەسەڵاتی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و پارێزگاکان دەبێت.
سێیەم: بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکانی خوارەوە کە بەناوەندی دادەنرێت چونکە خاوەنی کەسایەتییەکی یاسایی و سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕییە، لە گواستنەوە دەبەخشرێت، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی یاسای پارێزگارەکانی ژمارە (21)ی ساڵی 2008 ی هەموار کراوە، و ئەوانیش بریتین لە:
1-کۆمپانیای بەرهەمهێنانی تۆوی گشتی میزۆپۆتامیا.
2- کۆمپانیای گشتی بۆ ئامێری کشتوکاڵیەکان.
چوارەم: ئەو بەش و ئەرک و پسپۆڕییانەی خوارەوە بە فیدراڵی هەژمار دەکرێن و کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی کشتوکاڵەوە، بەهۆی ئەو هۆکارانەی کە بۆ هەریەکەیان ئاماژەی پێکراوە:
1- بەشی پشکنین و بڕواناپيدانی تۆو، چونکە کارەکانی پەیوەستە بە سیاسەتی گشتی وەزارەت، وە پەرۆشە بە جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتی و نیشتمانییەکانی پەیوەست بە بەرزکردنەوەی کوالێتی بەرهەمی کشتوکاڵی لەسەر ئاستی نیشتمانی،بە سود وەرگرتن لە پێشکەوتنە زانستییەکان.
2- بەشی ڤێتێرنەری، لەبەرئەوەی کارەکانی پەیوەستە بە سیاسەتی گشتی وەزارەتەوە، هەروەها لەبەرئەوەی پەرۆشە بۆ رووبەرووبونەوەی پەتا و نەخۆشیەکان، هەروەها ڕەهەندێکی نیشتمانی هەیە کە ناتوانرێت لە ناوخۆدا جیابکرێتەوە، ئەمە جگە لەوەی پەیوەندی بە ڕەهەندە نێودەوڵەتییەکانەوە هەیە و ڕێککەوتن و سوود لە پشتیوانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
3- فەرمانگەی زەوییە کشتوکاڵییەکان، بەهۆی روونکردنەوە و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە 8ی ئابی 2024 دەرچووە.
4- فەرمانگەی پاراستنی کشتوکاڵ،چونکە کارەکانی پەیوەستە بە سیاسەتی گشتی وەزارەت، وە پەرۆشی بەرەنگاربوونەوەی ئافاتە کشتوکاڵییەکانە، هەروەها ڕەهەندێکی نێودەوڵەتیشی هەیە.
پێنجەم: وەزارەتی کشتوکاڵ فەرمانی وەزاری دەردەکات سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو پێکهاتانەی کە لە بڕگەی (یەکەم)دا ئاماژەیان پێکراوە، هەروەها ڕادەستکردنی دەسەڵاتەکانی پەیوەست بە بەشی زەوییە کشتوکاڵییەکان، کە دڵنیای دەدات لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتی ڕاستەوخۆ لە پارێزگاکانەوە، بەپێی بنەمای ئاسانکردنی ڕێکارەکان،و وەزارەتی کشتوکاڵ بەرپرسیارە لە سیاسەتی گشتی بۆ کەرتی کشتوکاڵ کە خۆی دیاری دەکات.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی