قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی

ناوخۆ
  • أمس, 20:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە"قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران ، گەیشتە پارێزگای سلێمانی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ژێر ڕێنمایی "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی،بەیاوەری شاندێکی ئەمنی،بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان (عێراق و ئێران) گەیشتە پارێزگای سلێمانی.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : ئەعەرەجی و شاندی ئەمنی یاوەر،بە ئامادەبوونی"باڤل جەلال تاڵەبانی "سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان،چاویکەوت بە  سەرۆکی دەزگا ئەمنییەکان.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەو میانەیەتاوتوێی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران کرا، هەموو ئەو وردەکاری و زانیارییانەی کە لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە تاوتوێکران،هەروەك  واقیعی ئەو کەمپانەی لە سنوورەوە گواستراونەتەوە و بۆ ناوەوەی سلێمانی و  لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تەرخانکراون گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
    هەر لە دڕێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا "عەرەجی " سەردانی مەزاری خوا لێخۆشبوو ، سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری  پێشووی وڵاتی کرد و تاجە گوڵینەی لەسەر مەزارەکەی دانا.