موحسین مەندەلاوی هێرشە تیرۆریستییەکەی قەزای دووزخورماتوو شەرمەزار دەکات

ئەمنی
  • اليوم, 17:58
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەك شەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،هێرشە تیرۆریستیە ترسنۆکانیەکەی دووزخورماتووی شەرمەزار کرد.
    "مەندەلاوی" لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە دەکەین کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە قەزای دووزخورماتوو ئەنجامدرا، کە بووە هۆی شەهیدبوونی عەقیدی روکن "سامان صابر سلێمان" فەرماندەی فەوجەکەی سێی لیوای یەکی  هاوبەش،و عەقید "محمد ڕەزا کەریم " یەکێک لە ئەفسەرەکانی فەرماندەیی ئەندازیاری فیرقەی زرێپۆش،و یەکێک لە جەنگاوەرە قارەمانەکان لەگەڵی ،کە لە ئەرکی نیشتمانی خۆیاندابوون لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیدا.
    وەک ڕاگەیەندراوکە ئاماژەی پێداوە : بەوبۆنەیەوە "مەندەلاوی " پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانی قارەمانان لە هێزە چەکدارەکان کردو جەختی لەسەر پێویستی پاککردنەوە و چارەسەرکردنی ئەو ناوچانە کردەوە  کە هەندێک بۆشایی ئەمنی تێدایە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە خیانەتکار و  ڕووداوانە، جگە لە بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ خەڵکی ناوچەکەو ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە لو دژی شانە خەوتووەکانی تیرۆریستان.
    هەروەك داواشیکرد کە بەپەلە تاوانباران دەستگیربکرێن و دادگایی بکرێن.