بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەحمود مەشهەدانی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ڕایگەیاند : کە پارێزگای کەربەلای پیرۆز بەهۆی مێژووە بەرزەکەی و ئەو مەزارگانەی کە تێیدایە،جێگای سەرنجە و تا ئێستاش رۆژ بەرۆژ زیاتر گەشاوە دەبێت،کە تایبەتمەندییەکی گەورەی هەیە لەنێو عێراقییەکان و موسڵماناندا لە عێراقییەکان و جیهان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "مەشهەدانی " پێشوازی لە "نوسەیف جاسم خەتابی" پارێزگاری کەربەلای پیرۆز کرد و لە میانی دیدارێکدا چەندین مەلەفی پەیوەست بە باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگای کەربەلا تاوتوێکران ، کە ببێتە هۆی تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەکان.
وەک ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی پێداوە : "مەشهەدانی" جەختی لەوە کردەوە کە پارێزگای پیرۆزی کەربەلا تایبەتمەندییەکی گەورەی هەیە بۆ عێراقییەکان و موسڵمانان بەهۆی مێژووی پر شانازی و ئەو مەزارگە پیرۆزانەی کە تێدا هەیە و ئێستاش بۆتە جێی سەرنجی عێراقییەکان و جیهان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا "مەشهەدانی" ڕایگەیاند : کە پێویستە کاربکرێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان لە 20و 21ی ئەم مانگەدا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "مەشهەدانی " ئاماژەی بەوەدا کە سەرژمێری دەبێتە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراق، بە دابینکردنی داتابەیسێکی ورد کە یارمەتیدەرە بۆ بڕیاردان لەسەر باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و چارەسەری ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی هاووڵاتیان دەبێتەوە.