بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" فواد حسێن" جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە،سیستەمی کارتی نیشتمانی یەکگرتووی لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ئیمارات کردەوە.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :بەئامادەبوونی هەریەک لە "موزەفەر مستەفا جبوری " باڵیۆزی عێراق لە ئیمارایی عەرەبی و "ئامات عەبدولحەمید" کونسولی گشتی لە دوبەی " فواد حسێن" جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، سیستەمی کارتی نیشتمانی یەکگرتووی لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کردەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : "فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،لەمیانی کردنەوەی سیستەمی کارتی نیشتمانی یەکگرتوو ، جەختی لەوە کردەوە، کە کردنەوەی ئەم سیستەمە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی ستراتیژی دەکات بەرەو پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە گشتیەکان، و پابەندبوونی حکومەتە بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی.
بوگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە"حسێن" ڕاشیگەیاند : کە کارتی یەکگرتووی نیشتیمانی،تەنها بەڵگەنامەیەکی فەرمی نییە، بەڵکو هێمای یەکڕیزی عێراق و یەکگرتوویی گەلە و ئامانجی سیستمەکە ئاسانکارییە بۆ ڕێکارەکان بۆ هاووڵاتیان،و دڵنیابوون لەوەی کە بەشێوەیەکی خێرا خزمەتگوزارییەکان بەدەستدەهێنن،بەبێ ئەوەی زەحمەتی بچێژێت.
هەربەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە لایەن خۆیەوە باڵیۆز "موزەفەر موستەفا جبوری" ستایشی هەوڵە گەورەکانی وەزارەتی دەرەوە بە سەرۆکایەتی "فوئاد حسێن"وەزیری دەرەوە،و وەزارەتی ناوخۆ بە سەرۆکایەتی "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆی کردن ،بۆ کردنەوەی ئەم پڕۆژە گرنگە،هەروەك جەختیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە لە وەڵامی پێداویستییەکانی پێکهاتەی عێراقی لە دەرەوەی وڵات دێت، کە داوای خزمەتگوزاری سەردەمی و بەسیستەمی پێشکەوتوو دەکەن کە پەیوەندییان بە نیشتمانەوە هەیە،هەروەها ئەم پڕۆژەیە لە دەرەوەی وڵات زۆر گرینگە بۆ هاوڵاتیانی عێراقی بۆ دەستڕاگەیشتن بەشێوەیەکی ئاسان بە خزمەتگوزارییە جیاوازەکان.